موسوڵمانان چ غەوغایە کەوا کەوتۆتە دنیاوە
از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
1 دقیقه
469 مشاهده
موسوڵمانان چ غەوغایە، کە وا کەوتۆتە دنیاوە
لە مەغریب ڕوو بە مەشریقە، تلوعی ڕۆژ سەری داوە
سەراسیمە و پەرێشان دڵ ڕووەو مەغریب نیگاهم کرد
کە دیم چەشمی نیگاری من لە گوڵشەن شوعلەیی داوە
بە شوعلەی دیدە هەڵهاتن، ئەوی عاشق بوو هەڵهاتن
کە دوژمن عاشقانە وا سوپای بۆ ئێمە هێناوە
هەر دوو سەری کوڵمی ئەڵێن شوعلەی شەمس و قەمەرە چییە؟
ئەمیان ئەڵێی مەهی چواردە، ئەویان تەعنەی لە ڕۆژ داوە
شەهدی دەمی بە شیرینی دەعوا لەگەڵ کەوسەر ئەکا
سیاماری سەری زوڵفی کە پێچی حوسنی خۆی داوە
منی مەزڵوومتخلص گرفتارم لە دەست سیحر وجادوی دولبەر
عەجایب تەبعی ناسک بوو کە ئەم چەند شێعرەی داناوە