فەسڵی بەهارە عەزیزم نۆبەتی سەیرانمە
از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
1 دقیقه
599 مشاهده
فەسڵی بەهارە، عەزیزم نۆبەتی سەیرانمە
وەقتی عیشوەو نۆش و شادی، زەوقی دەس لە ملانمە
چی لە دڵ کەم، ئارەزووی وەسڵی مەهڕوویان ئەکا
سەد جوانی حۆریی ڕووخسار لە دیوانا میوانمە
من نامەوێ خەت و خاڵ و نەقشی ڕووی دولبەران
چونکە خێمەی نێرگس و گوڵ مەنزەری چاوانمە
قەڵەم کوول بوو، لە وەسفی حوسنی تازە جوانان
ئەمجا نۆبەی تۆیە، ڕەقیب ئارەزووی مەیدانمە
بەهرەکەی شیعرم سوارە، تیغی زوبانم موو ئەکا
گەر ڕەقیبم بێتە مەیدان، ئەوسا کە من سەیرانمە
سواری ئەسپی نالەبارە ڕەقیب لە دوور وا غار ئەدا
ئەمڕۆ مەزڵوومتخلص وا لە سەبرا موسابەقەی سوارانمە