دیسان ئەلسەلام ئەی کۆگای گەوهەر
بۆ بەرزنجە
از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
1 دقیقه
507 مشاهده
دیسان ئەلسەلام ئەی کۆگای گەوهەر
جێی ئەولیا و شێخ، خەتیبی مینبەر
من بۆ حاڵی تۆ شێواوە حاڵم
بۆ دز و جەردە: بۆ بووی بە سێبەر
ئادەم و پەری، عەشایر هەموو
بۆ ئیتاعەتت بەستبووی کەمەر
خاکت گەوهەر بوو، غوبارت جەوهەر
چەندە شەریف بووی لای خوا و پێغەمبەر
ئێستاکە بۆچی کز و داماوی
هەروا زەلیل و خوار و موحەقەر
زەمان ڕووی ڕەشبێ بۆ دەورو چەرخی
کردی پاماڵی ئەولادی حەیدەر
من کە ئەسیم و پیس و بەدکارم
دوعام ئەمەیە قەوم و بەرادەر:
بە مەزڵوومتخلص بڵێن بۆچی شێواوی
لە داغی عالەم، چەرخی دوون پەروەر