ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بسم الله

از کتاب:
دیوانی مەزڵووم
اثر:
مظلوم (1916-1955)
 2 دقیقه  877 مشاهده
ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بِسمِ اللهعربی
ئەی زوبان تۆ بۆم بەیانکە بە دائیم ناوی بِسمِ اللهعربی
لە ئیجرای نوێژ و دینە، بۆ حیفزی دین هەر پەرژینە
دەم بە دەم تەرکە زوبانت دەخیلە تۆ بە بِسمِ اللهعربی
چ کارێ موشکیل گوشایە، دەلیلی چۆڵ و سەحرایە
ڕەفیقی کاری تەنهایە لێت مەعلوم بێ بِسمِ اللهعربی یە
چرای شەوی تاریکە، دەلیلی پردی باریکە
ڕەفیقانت تۆ حاڵیکە یەکسەر بڵێن یا بِسمِ اللهعربی
کاری گران سەهل ئەکا، دڵی وێران تەعمیر ئەکا
هەزاران شەیتان زنجیر ئەکا، تۆ هەر بخوێنە بِسمِ اللهعربی
لە ئەجزای نوێژ و دینە، لە ئەسبابی خوا ناسینە
بۆ ئایینیش ئەو پەرژینە، هەموو شاد بین بە بِسمِ اللهعربی
باعیسی ئاوی کەوسەرە، سەربەستی ڕۆژی مەحشەرە
ڕۆژی جەزا موعتەبەرە، کاکە بڵێ تۆ بِسمِ اللهعربی
لێت مەعلوم بێ ناوی خوایە، زیکری جوملەی ئەنبیایە
«ئەورادی» شا هەم گەدایە شام و سەحەر هەر بِسمِ اللهعربی
دەخیلت بم مەزڵوومتخلص ئامان تۆ بزانە بە ڕۆح و جیان
فەڕت نییە بە تۆزقاڵێ ئەگەر نەڵێیت تۆ بِسمِ اللهعربی