ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بسم الله

لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
 2 خولەک  880 بینین
ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بِسمِ اللهعەرەبی
ئەی زوبان تۆ بۆم بەیانکە بە دائیم ناوی بِسمِ اللهعەرەبی
لە ئیجرای نوێژ و دینە، بۆ حیفزی دین هەر پەرژینە
دەم بە دەم تەرکە زوبانت دەخیلە تۆ بە بِسمِ اللهعەرەبی
چ کارێ موشکیل گوشایە، دەلیلی چۆڵ و سەحرایە
ڕەفیقی کاری تەنهایە لێت مەعلوم بێ بِسمِ اللهعەرەبی یە
چرای شەوی تاریکە، دەلیلی پردی باریکە
ڕەفیقانت تۆ حاڵیکە یەکسەر بڵێن یا بِسمِ اللهعەرەبی
کاری گران سەهل ئەکا، دڵی وێران تەعمیر ئەکا
هەزاران شەیتان زنجیر ئەکا، تۆ هەر بخوێنە بِسمِ اللهعەرەبی
لە ئەجزای نوێژ و دینە، لە ئەسبابی خوا ناسینە
بۆ ئایینیش ئەو پەرژینە، هەموو شاد بین بە بِسمِ اللهعەرەبی
باعیسی ئاوی کەوسەرە، سەربەستی ڕۆژی مەحشەرە
ڕۆژی جەزا موعتەبەرە، کاکە بڵێ تۆ بِسمِ اللهعەرەبی
لێت مەعلوم بێ ناوی خوایە، زیکری جوملەی ئەنبیایە
«ئەورادی» شا هەم گەدایە شام و سەحەر هەر بِسمِ اللهعەرەبی
دەخیلت بم مەزڵوومناسناوی ئەدەبی ئامان تۆ بزانە بە ڕۆح و جیان
فەڕت نییە بە تۆزقاڵێ ئەگەر نەڵێیت تۆ بِسمِ اللهعەرەبی