حوزەیران تا کەی بێ سەلیقە و فەن بۆ وا ئەکەی تۆ

بە یادی حەسەن فەهمی جاف
از کتاب:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
اثر:
شیخ محمد حلمی (1909-1985)
 2 دقیقه  693 مشاهده
حوزەیران تا کەی بێ سەلیقە و فەن، بۆ وا ئەکەی تۆ
ئیمساڵ فەهمی جافاعلام پار مەلا حەسەناعلام، وا بووین ڕەنجەڕۆ
بۆ چی بووی بە داخ بۆ هەموو ساڵێ، لای گەلی کوردان
شاعیرێ ئەبەی ئەیخەیتە چاڵێ، نابی پەشیمان
مێژوو نووسەکەی ناو کوردستاناعلامم، پاش ئەمین زەکیاعلام
دڵسۆزی گەلی زۆر میهرەبانم، قەڵەم بوو چەکی
هەڵگری دیوان شاعیری خاڵۆی، کاک ئەحمەدی جافاعلام
دیوانی بێ چاپ ئێستا لەماڵۆی، پڕ لە شیعری ساف
ماڵی هێلانەی ئەدیب و زانا، تیا ئەبەسترا کۆڕ
بەیادی شیعری پیاوانی دانا، باسی ئەکرا زۆر
تاقە گۆڵەکەی ناوچەی شارەزوراعلام، موئەریخی چاک
تەئریخی وڵات لە ساڵانی دوور ئەو نووسی بێ باک
خاوەنی کتێب ناوی کوردستاناعلام، لە بابەت یۆناناعلام
چۆن گەڕانەوە لە ناو نیشتمان، بزانن کوردان
هەر کە دائەنیشت بە قسەی شیرین، بە ڕا و تەکبیر
باسی شاعیران بە یادی دێرین، ئەهاتەوە بیر
نووسەری ناودار لە باغی مێژوو، داری بەردار بووی
بۆ بەجێت هێشتین هەروا زوو بە زوو، بێ فیز لای یار بووی
چۆن بکەم یادت مێژوونووسی چاک، لای گەلی کوردان
تەئریخی زۆر کۆن ئەتنووسی بێ باک، وا بووی سەرگەردان
تەئریخی کۆچی لە ڕۆژانی ساڵ، نۆ سەو و حەفتا و سێ
لە حوزەیرانا دای لە شەقەی باڵ هیچ کەس نەپرسێ
یادت دەرناچێ لە دڵی کوردان بۆ ڕۆیشتنی تۆ
هەموو با بکەین شیوەن و گریان نووسەری کورد ڕۆ