حوزەیران تا کەی بێ سەلیقە و فەن بۆ وا ئەکەی تۆ

بە یادی حەسەن فەهمی جاف
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
 2 خولەک  706 بینین
حوزەیران تا کەی بێ سەلیقە و فەن، بۆ وا ئەکەی تۆ
ئیمساڵ فەهمی جافناوی تایبەت پار مەلا حەسەنناوی تایبەت، وا بووین ڕەنجەڕۆ
بۆ چی بووی بە داخ بۆ هەموو ساڵێ، لای گەلی کوردان
شاعیرێ ئەبەی ئەیخەیتە چاڵێ، نابی پەشیمان
مێژوو نووسەکەی ناو کوردستانناوی تایبەتم، پاش ئەمین زەکیناوی تایبەت
دڵسۆزی گەلی زۆر میهرەبانم، قەڵەم بوو چەکی
هەڵگری دیوان شاعیری خاڵۆی، کاک ئەحمەدی جافناوی تایبەت
دیوانی بێ چاپ ئێستا لەماڵۆی، پڕ لە شیعری ساف
ماڵی هێلانەی ئەدیب و زانا، تیا ئەبەسترا کۆڕ
بەیادی شیعری پیاوانی دانا، باسی ئەکرا زۆر
تاقە گۆڵەکەی ناوچەی شارەزورناوی تایبەت، موئەریخی چاک
تەئریخی وڵات لە ساڵانی دوور ئەو نووسی بێ باک
خاوەنی کتێب ناوی کوردستانناوی تایبەت، لە بابەت یۆنانناوی تایبەت
چۆن گەڕانەوە لە ناو نیشتمان، بزانن کوردان
هەر کە دائەنیشت بە قسەی شیرین، بە ڕا و تەکبیر
باسی شاعیران بە یادی دێرین، ئەهاتەوە بیر
نووسەری ناودار لە باغی مێژوو، داری بەردار بووی
بۆ بەجێت هێشتین هەروا زوو بە زوو، بێ فیز لای یار بووی
چۆن بکەم یادت مێژوونووسی چاک، لای گەلی کوردان
تەئریخی زۆر کۆن ئەتنووسی بێ باک، وا بووی سەرگەردان
تەئریخی کۆچی لە ڕۆژانی ساڵ، نۆ سەو و حەفتا و سێ
لە حوزەیرانا دای لە شەقەی باڵ هیچ کەس نەپرسێ
یادت دەرناچێ لە دڵی کوردان بۆ ڕۆیشتنی تۆ
هەموو با بکەین شیوەن و گریان نووسەری کورد ڕۆ