سوور و سپیی و ناسکە وەک چووزەرە ڕێواس

از کتاب:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
اثر:
طاهر بیگ جاف (1878-1918)
 1 دقیقه  1349 مشاهده
سوور و سپیی و ناسکە، وەک چووزەرە ڕێواس
ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس
ئەندامی لەتیفی چ بڵیم، عەینی بلوورە
بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس
خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق
شمشێری برۆی سینە دەکا شەق وەکوو ئەڵماس
حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی
مەحفووزی بکەی ڕەببی مِنَ الجِنَة و الناسعربی
لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە، لەو سەروە ڕەوانە
لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس
موڵکی عەجەم و ڕۆمە بەهای بۆسەیی لێوی
دەیکەم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس
تاهیرتخلص سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت
دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس