سوور و سپیی و ناسکە وەک چووزەرە ڕێواس

لە کتێبی:
دیوانی تاهیر بەگی جاف
بەرهەمی:
تاهیر بەگی جاف (1878-1918)
 1 خولەک  1717 بینین
سوور و سپیی و ناسکە، وەک چووزەرە ڕێواس
ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس
ئەندامی لەتیفی چ بڵیم، عەینی بلوورە
بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس
خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق
شمشێری برۆی سینە دەکا شەق وەکوو ئەڵماس
حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی
مەحفووزی بکەی ڕەببی مِنَ الجِنَة و الناسعەرەبی
لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە، لەو سەروە ڕەوانە
لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس
موڵکی عەجەم و ڕۆمە بەهای بۆسەیی لێوی
دەیکەم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس
تاهیرناسناوی ئەدەبی سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت
دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس