قەمەر کەوتۆتە میزانی خەیاڵم موشتەری با بێ

دڵبەری فکر
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 4 دقیقه  1057 مشاهده
قەمەر کەوتۆتە میزانی خەیاڵم موشتەری با بێ
لە عیقدی نەزم و نەسرم تالبی عیقدی سوڕەییا بێ
جەماڵی دڵبەری فکرم لە خەڵوەتدا بوو تا ئێستا
بڵا با دڵبەرئارا بێ، قەبووڵی ئەهلی ئارا بێ
لە دووکانی خەیاڵم بۆ عەرووسی دڵ غەزەل دێنم
گرانجانی بەکارنایە کەسێ سەودای لەسەردا بێ
لە موژدەی نەوبەهار و غولغولی بولبول لە دەوری گوڵ
وەکوو قومری دەبێ تۆقی وەفای سەروم لەملدا بێ
نەفەس دەم، دیدە پڕ ئاو و سەماوەر سینە، جەرگ ئاتەش
کەلامم قەندە گەر ساقی لەگەڵ من ئارەزووی چا بێ
سەرم سەمتوور و سینە ساز و ئەشکم تارە بەو شەرتە
بدا ساقی مەیی نابێ بڵێ موتریب بڵێی نابێ
لە دامێنی خەیاڵم دامەنی گوڵ بچنە ئەی شاهید
بە شەرتێ شاهی شەمسەددیناعلام لە دڵما جیلوەئارا بێ
لە گەرمی لوتفی مەولااعلاموە نییە سەردی لە مەولاوە
بە سەرما ڕۆییوە سەرما، نییە باکم بەسەرما بێ
خەڵاتی شاهی نەورۆزی نیشانەی ئاتەش ئەفرۆزی
نەسیم هێنای بە دڵسۆزی دەڵێی سۆزی جەفا نابێ
ڕەئیسە هەور و تۆپچی ڕەعد و تۆپ بەرق و نیزام باران
نەسیم پێشڕەو، تەلیعە تەرزە، فەڕڕاشی دەبێ با بێ
شەماڵ سەرتیپی تەرتیبی غوڵامانەی غوڵامانە
جنوبی یاوەری فەوجی شەدە و دەسماڵی واڵا بێ
بەڵەک بوو کێو و سەحرا وەک دەڵەک خۆی دزیەوە زستان
زەییستان ئیتتیفاقەن چوون بەری خست هێزی پێی بابێ
لە دەنگی ڕەعد و ڕەنگی بەڕق و ناڵەی هەور و گرمەی با
کەڕ و کوێر بەفری تایین مەر هەناسەسەردی پێ مابێ
لە شەوقی گوڵ، لە زەوقی مول، عەجەب سەرخۆشن ئەهلی دڵ
دەوێژن تاییفەی خووبان مەگەر جەننەت بە دنیا بێ
حەجەر هەروەک شەجەر ناتیق بە سڕڕی قودرەتی حەق بوو
کەسێ حاڵی ببێ حاڵی دەبێ گەر ئەهلی بینا بێ
نیشانەی نیعمەتی عوقبا لە دنیادا هووەیدا بوو
کەسێ باوەڕ بە من ناکا لە ڕەنگی سەوزە جۆیا بێ
عەتای موتڵەق بەغەیری خالیقی حەق بۆ درەختی ڕەق
بە کێ دەکرێ هەموو ساڵێ شکۆفەی سەبزی پێدابێ؟
نەباتاتی زەمین نەوخێز و جامی کەیفی گوڵ لەبریز
لە خەو بێداربوو نەرگس هات بەخێر بێ ماڵی ئاوا بێ
بە عەزمی دەستبۆسی دەستەدەستە هاتە خزمەت شا
هەموو مەخمووری نیسبەت وەک کەسێ سەرمەستی سەهبا بێ
وەنەوشە بۆ غوڵامی خاڵی خووبان گەردنی کەچ کرد
بە وەجهە وەجهی وەک موئمین لەبۆ سوجدە بەسیما بێ
سەفینەی فیکرەتم ڕۆچوو دەفینەی حیکمەتی تووش بوو
سەلەف حیرزی خەلەف هەروەک سەدەف بۆ دوڕ موهەییا بێ
نموونەی ئینقیاد و سەرکەشی بوو سەردی و گەرمی
کە موخلیس حاڵی گەرم و مونکیریش دڵ سەردە تا ما بێ
سیراجەددیناعلام بە نووری حەق بە هەر شەخسێ بەهای دابێ
بە شەمسی ڕووی حیسامەددیناعلام وەفا کا بێ «زیبا» نابێ
بەسەر خاکی وجوودی تالیبان ئیکسیری ئەلتافت
مسی قەڵبی قەڵب خالیس دەکا گەر عەکسی تێدا بێ
لە دیباچەی کتێبی حوسنی عالەم هەر وەرەق لادەم
دەبینم مەبحەسی وەسفت لە هەر فەسڵ و لەهەر بابێ
لەگەڵ نەفسی یەزید وەک بایەزیدە هەر دڵێ بۆ تۆ
موتیع و ئەهل و دانا بێ، سەری تەسلیمی دانابێ
بە نەحوی سەرفی دڵ تا زوڵفەقارت گرتە نێو چەنگت
وەکوو حەیدەراعلام لە فەتحی خەیبەرا شمشێری کێشا بێ
بە عیشقی شای سیراجەددیناعلام و شەوقی بولوەفااعلام جانا
کەرەم فەرموو وەکوو دێژن نەزانستم بەزا نابێ
حەریقیتخلص ڕیشتەیی جانت فتیلەی شەمعی جانانە
لە بەزمی پیری مەیخانە کزەی دڵ بێ مەزە نابێ