لە گۆشەی گوڵخەنی تەن تابەکەی ئیمانی حیسبانی

ئەسراری سوبحانی
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 2 دقیقه  1793 مشاهده
لە گۆشەی گوڵخەنی تەن تابەکەی ئیمانی حیسبانی
بە ئیمانی شهوودی بێرە نێو ئەسراری سوبحانی
مەڵێ تاریکە ڕێگەم پەرچەمی پڕ خەم دەبەستێ ئەم
شوکوور وەک ڕۆژی ڕووناکە سپێدەی سوبحی پێشانی
دەمێکە هەر وەکوو بولبول لەسەر چڵ، سەرچڵ و شێتی
زەمانێکیش وەرە سەیری نەمامی باغی عوسمانی
خوتوورت ڕێی حوزووری بەستوویی بۆ مەجلیسی باقی
دەترسم قەت نەبی لاقی کەوا تاقی، دڵەی فانی
هەتاکەی تۆ لە غەفڵەتدا دەنۆشی ژەهری خامۆشی
ئەگەر عەقڵت هەبێ بەسیە زەمانی جەهل و نادانی
وەکوو شانە هەتا جەمعە خەیاڵت بۆ پەرێشانی
بە دیدارت قەسەم ئاخر پەرێشان و پەشیمانی
دەبینم هەرکەسێ توحفەی خولوسییەت لەگەڵ تاعەت
دەبا بۆ خزمەتی مورشید بە قەلبی پاکی نورانی
منیش باری خەجاڵەت وا لەسەر شانم کە ناتوانم
لەژێریا پێ لەبەر پێ نێم خودا هەر تۆی کە ڕەحمانی
خەتاباتی جەدەل ئەمڕۆ یەقینە سەفسەتەی مەحزە
نەتیجەی ئەووەڵی فکرم قیاسی کەوتە «بورهانی»
دەڵێن هاتۆتەوە شەخسێ سەمییی ئەشرەفی عالەم
جەنابی سەییدی ئەکرەم، شەفیعی قاسیی و دانی
لە کەعبەی عاریفان ئەمڕۆ لەبۆ زومرەی مریدانی
فیوزاتی نەسیبی عالەمی موشتاقی خۆی هانی
بچین بۆ خزمەتی چاکە بە ئیخلاسێکی مەردانە
دوعامان بۆ بکا بەڵکە لە شەڕڕی نەفسی زوڵمانی
وەکوو پەروانە هەر لەحزە «حەریقیتخلص شەمعی جەمعێکم
خودا کەی بێ مونەووەر بم بە نووری ماهی تابانی؟