موعتادیی فەلەک دایمە هەر جەور و جەفایە

ئامالی ڕەقیب
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 1 دقیقه  466 مشاهده
موعتادیی فەلەک دایمە هەر جەور و جەفایە
خۆ خاسسە لەگەڵ ئەهلی زەکایان بێ وەفایە
یاڕەببی ڕەقیب تووشی بەڵا و دەرد و غەمێ بێ
بەو دەردە بناڵێنێ هەتا ڕۆژی جەزایە
بەو ڕیشەوە ئێستا کە ڕەئیسێکە لەلای خۆی
تەزکیری کە تەزویرە، لەسەر دامی خەتایە
بۆ ماچی دەمی ساڵێکە سۆفی لە ڕەهندا
ئیمانی بەخت کرد و شوکر ماچی نەدایە
زاهید مەکە مەنعم کە دەکەم وەسفی گوڵی خۆم
گوڵغونچەیی من لاییقە موشتەق لە سەنایە
هەرچەندە بە سین تفڵی، شوکر عاقڵی قوربان
تێی هەڵدە بە شەق ئەو کەرە هەر عەینی بەڵایە
هەر شوکری خودا بێنە بەجێ تۆ کە حەریقیتخلص
ئامالی ڕەقیبت کە هەموو جەور و جەفایە