9- پاشگری نێوی تاک (لاحقة الاسم المفرد)

از کتاب:
زمانی یەکگرتووی کوردی
اثر:
جمال نبز (1933-2018)
 1 دقیقه  51 مشاهده
لە کرمانجیی نێوەڕاستدا پاشگری «ێک êk-» نیشانەی تاکە بۆ ئەو نێوانەی کە بە تیپێکی بێ دەنگ کۆتایییان دێ و پاشگری «یەک yek-»یش نیشانەی تاکە بۆ ئەو نێوانەی کە بە تیپێکی دەنگدار کۆتایییان دێ. بۆ وێنە: «بەرد: بەرد+ێک = بەردێک»، «گا: گا+یەک = گایەک».
 
بەڵام لە کرمانجیی ژووروو و هێندێ زاراوای کرمانجیی نێوەڕاستدا؛ نیشانەی تاک بۆ ئەو نێوانەی کە بە تیپێکی بێ دەنگ کۆتایییان هاتووە «ـەک ek-»ە و بۆ ئەو نێوانەش کە بە تیپێکی دەنگدار کۆتایییان هاتووە، هەر وەک شێوەی نێوەڕاستە؛ واتا «یەک yek-»ە. بۆ وێنە: «گەل: گەل + ـەک = گەلەک»، «ڕێ: ڕێ + یەک = ڕێیەک».
 
وەکو ئاشکرایە ئەگەر جیاوازییەک ببێ، تەنیا لە بەینی «ـەک ek-» و «یەک yek-»دایە. بەڵام بە سەرنجێکی کورت، بۆمان دەردەکەوێ کە پاشگری «ێک êk-»ی شێوەی نێوەڕاست لە «یەک yek-» (واحدعربی)ەوە نێزیکترە وەک لە پاشگری «ـەک ek-»ی شێوەی کرمانجیی ژووروو.