8- پاشگری نێوی بەرکار («راو raw» و «رای ray»)ی کارێکی تێپەڕ
از کتاب:
زمانی یەکگرتووی کوردی
اثر:
جمال نبز (1933-2018)
2 دقیقه
81 مشاهده
کرمانجیی نێوەڕاست بۆ دروستکردنی نێوی بەرکار لە کارێکی تێپەڕ، بە شێوەیەکی گشتی، ڕەگی چاوگەی کارەکە دەگرێ و «راو raw-» دەکاتە پاشکۆی بۆ وێنە: «خواردن - خوراو xuraw»، «کردن - کراو kiraw»، «فرۆشتن - فرۆشراو firoşraw».
ئەمە ئەگەر کارە تێپەڕەکە خۆی لە خۆیدا تێپەڕ بوو، خۆ ئەگەر کارە تێپەڕەکە لە کارێکی تێنەپەڕ دروست کرابوو کە بە «an-» یا بە «din-» کۆتایی هاتبێ ئەوا ئەو دەمە ڕەگی کارەکە وەردەگیرێ و پاشکۆی «êraw-»ی دەخرێتە پاش. بۆ وێنە: «سووتان - سووتێنراو»، «مردن - مرێنراو».
لە کرمانجیی ژووروو و هێندێ لە زاراواکانی کرمانجیی نێوەڕاستدا، ئەم «راو raw-»ە دەبێتە «رای ray-»، کاتێک نێوی بەرکار دادەڕێژرێ. واتا «کراو» دەبێتە «کرای» و هتد. بەم جۆرە هێندێ جاری نێوی بەرکار (اسم المفعولعربی) لەگەڵ دەمکاتی کەسی دووەم (صيغة المخاطبعربی)دا تێکەڵ دەبێ. بو وێنە کە گوترا «خورای» پیاو نازانێ «نانەکە خوراوە» یا «تۆ خورایت». ئا بەم جۆرە، هێندێ سەختی دەکەونە ڕێزمانەوە ئەگەر بێتو «رای ray-» لەجیاتی «راو raw-» بەکاربهێنرێ.