بۆ کۆچی دوایی «ئەحمەد» ناوێک

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  135 مشاهده
لە چاوەی کەوسەرا شۆرا، لەسەر دڵ هەر غوبارێ بوو
لە چۆڵی ماتەما دەرچوو، شکۆفەی خونچەزارێ بوو
هەتا تیغی هەوەس نەیدایە بەر مەودایی دڵداری
وەکو سۆفی بە دایم تانەجۆ بەد ئیشوکارێ بوو
کە کەوتە زەمزەمەی شادی لە ڕێی دڵبەر پەناهی دا
بەدەم تاری تەرەب جامی ڕژاوی دەستی یارێ بوو
تکایە خاکی پێڵاوی شەهی ئیقلیمی جیسم و جان
لە زەڕڕاتی هەوادا، عاشقانە شەرمەسارێ بوو
لە داوی کاکوڵی گوڵ، دەرکەنار و، ناوی سەییادان
بە دیدەی شوکربینی کامە دیدە، خووی شکارێ بوو؟
کە مەی نۆشی، لە جامی ئەشکەیی گوفتاری «کاک ئەحمەد»
بەبێ خود، هاتەگیران، گەرچی ناقۆڵا فیرارێ بوو
لەمەو بەدواوە، خامم کرد بە دورج و بورجی گەنجینەی
ئەوی تا ئێستە هەر ساتێ دیاری بوو، دیارێ بوو
موزافی من نەما، دڵ، بیبە سا چی لێدەکەی؟ بیکە
ئەلا «کاک ئەحمەد»ی گیانپەروەرم، ئەم بارە تارێ بوو
قەڵا ناڵێم دزیویە، خۆی چووە دڵ جێگە قایم کا
هەتا ئێستا، کە بێ بەختانە هەر ساتێ لە شارێ بوو
لە قەبریشا، وەچاکە لەو دڵە هەر ڕەحب و تووبا کەم
کە مەیخوارە لە جامی هەق شوناسی، بەختیارێ بوو
لە باغی گفتوگۆتا، سەر گەڕا ئەو مەرکەزە، گیرای
بە ئەم زوعفە، لەژێر ئەو بارەدا، چۆن ئیستیوارێ بوو!؟
خودا ڕەحمی لەگەڵ کرد، ئیمتیسالی ئەمری تۆی دایە
هەتا ئیمڕۆکە سەرگەشتەی بەلارێ یا دەلارێ بوو
نموونەی هاتە خزمەت، تەجرەبەی یاری ئەکرد، وەرنە
ئەوی ناردوومە بۆ تۆ، گەرچی خۆش بوو، ژەهری مارێ بوو
هەموو هەنگی خەیاڵم کردە وەقفی تۆ، لەگەڵ باوەڕ
کە ڕۆحیش هاتە خزمەت موشتەری خۆی، بۆ نیسارێ بوو
گیانی عیلم و عیرفانە بە کێشان، ئەشکەیی «ئەحمەد»
بە گوستاخی، لە باخی لوتفی ئەو، ڕاجیتخلص هوزارێ بوو