پەسنی تاهیر ئەفەندی
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
219 مشاهده
هەر کەس، هونەر و فرسەتی ڕووی کۆمەڵی دیبێ
چاوی لە دوای لوتف و نەواکەی چەلەبی بێ
هەر کەس وەکوو من، عاجز و تیمارە لە دەس غەم
چارەی نییە لەم وەڕتەیە، ئیللا بە لەبیبێ
حازر لە دەر و ژووری سەخاتن، بە عموومی
ئامادە بە خواهشتە، چ زانا، چ غەبی بێ
بۆ بەخش و عەتا، کۆمەڵە سا دوژمن و یارت
تێراوی ڕەوای بەختە، چ گەورە، چ سەبی بێ
وەک شاخی سنەوبەر، هونەرت گرد و بڵاوە
وەک بەحری دوڕ و گەوهەرە ڕەشحەت ئەدەبی بێ
پڕ هێزە وەکوو گەنم و، بەلاغت وەکوو شەککەر
گەر فارسیی و، کوردیی و، تورکی و عەرەبی بێ
ڕاجیتخلص مەکە ئەندێشە، لەناو گەردوشی دەوران
نەمدیوە وەکوو «تاهیر ئەفەندی»، چ نەجیبێ!