شیوەن بۆ کۆچی دوایی شێخ نورەددین حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  220 مشاهده
لە دونیادا، ئەوی دەرد و بەڵا بوو
بەشی میراتگرانی ئەنبیا بوو
گرانباری علوم و خولق و خوو بوون
قیاسی وان و خەڵکی، لێکجیا بوو
لە خانەی دواوە، ئەزیەت نادرێ قەت
ئەگەر لەم خانەدا، ئەزیەت درا بوو
کە پیاوێکی هونەروەر، کۆچی فەرموو
لە جەننەت سەت چرای بۆ هەڵکرا بوو
بە عیلمی ئەم جەلیزادانە، دونیا
پڕاو پڕ موغنەتیس و کارەبا بوو
یەکایەک، نابیغەی عیلم و ئەدەب بوون
لەوانڕا دڵ پڕی زەوق و سەفا بوو
کە نوری دین بوو، «نورەددین جەلیزادشخص»
ئەویش هەر یەک وەکیلی مستەفا بوو
ئەویش، ئەم خانەدانەی وا بەجێ هێشت
ڕەوان بوو، مەعشەری باب و برا بوو
گەیشتە دوا هەواری خزمەت و دین
بە ئیستیحقاقی خۆی، وەسڵی خودا بوو
خەریکی دەرسی دین و زەوقی ڕۆحن
هەموویان، ناز و نیعمەتیان ڕەوا بوو
هەواری وانە، قەت هاواری نابێ
کە زاتێکی وەکوو سەعدی تیا بوو
ئەدیب و، عالیم و، بەرز و بەناوبانگ
هەوێنی بیر و هۆش و کیمیا بوو
خودا ئەو خانەدانەی تێک نەدا قەت
لە ناوچاوانی وانە، دڵ گوشا بوو
بمێنێ و پێ بگەیێنێ کاکە «مەسعود»
ئەوی پێویستی عیلم و ئیڕتیقا بوو
کە جێگەی فەخری کورد و «کۆ»یە، ئیمڕۆ
هەموو ڕوتبە و نیشانەی ئاشکرا بوو
چ گەنجێکی خەزێنەی بیر و هۆشە
گەشەی چاوی، هەموو تەگبیر و ڕا بوو
لە عیلمی دین و، ئیستیحقاقی ئینسان
بەڵێ، خاوەن شەهادە و شارەزا بوو
لە جێگەی باوک و مامی، وەک مساوی
لە ڕووی جەبری خەسارەی گەل تەبا بوو
کەلێنی تێ نەبوو، ئەلحەمدولیللا
کە شێخ قەومی بەجێهێشت و، ڕەزا بوو
بمێنێ کاک «عەلی»، گەنجی بەقیمەت
دووای شێخ، ئەو بناغەی داڕژا بوو
بڵێ ڕاجیتخلص، لە تەئریخی وەفاتی
بە دیداری بەهەشتی و، فەوزی شا بووحساب ابجد: بە دیداری بهشتی و، فوزی شا بو = 1371
بە بیست و نۆی زی قەعدە، چوار شەبحساب ابجد: بە بیست و نۆی ذی قعدە چوار شب = 1952
وە بیستی ئابی غەربی، ڕۆژ پیا بووحساب ابجد: وە بیستی آبی غربی، ڕۆژ پیا بو = 1952.