بە نووری هێز ڕووناکن، زەمین و ئاسمانی کورد

پەسنی شامیل یەعقوبی جێنشینی کۆیە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  179 مشاهده
بە نووری هێز ڕووناکن، زەمین و ئاسمانی کورد
بە ئاتۆمی عەمەل پاکن، دڵ و کەللە و گیانی کورد
بە بڕیاری جیهانگیری، هەموو یەک بیرە وەستاوە
نیشانەشکێنی ئاواتە، سەروکاری زمانی کورد
کە تەئریخیش نەکا ساغی، بڵێ ڕەحمەت لە ڕابردوو
کە ئێستا ئەو بەهەشتەی خوا ئەفەرموێ، نیشتمانی کورد
مشوورگێڕی ئەگەر زۆریشە، کورتی پێت بڵێم کێیە
ڕەئیسی شاری کەرکوکە، شەهی ڕوتبەو نیشانی کورد
نەسەب «یەعقوبی»یە، ناوی بە «شامیل بەگشخص» ئەناسن گشت
کوڕی بەگ «سافی عەبدوڵڵاشخص»، نەجاحی ئیمتیحانی کورد
لە ژیندا کۆن و بێ تام بوو بوو قەومی ئێمە، سەر لەنوێ
دلێرێکی وەها بەرزی بە دەستووردا ژیانی کورد
ئەبینن هەور و باران و، بڵاچە و مانگ و ڕۆژ و چەرخ
لە ڕووی قازانجەوەن گشتی، بە گشتی پاسەوانی کورد
گوڵی بەختی وەری بوو، چرچ و سیس بووبوون گیا و داری
گوڵی پشکووتەوە دیسان، گەش و تەڕ، باغ و بانی کورد
چریکەی بولبول و قومری و، زریکەی باز و نازی گەل
ئەسیریان دایە بەر مەودای شەپۆلی کەشکەلانی کورد
ترینگەی تەپڵی جەژنە، پڕ بە دونیا، ئەمسەر و ئەوسەر
ژیاوە، نامرێ، سەربەست بۆوە خانەدانی کورد
بە زانین و بە وریایی، بە بەخشین و بە ئابووری
لە چاخی ئەم حەکیمە، سەربەخۆیە کامەرانی کورد
شەهەنشاهێکە بۆ ژین و ڕەوشت و پاسی سەربەستی
نموونێکی ئیرادەی خوایە، ئەم نوتق و بەیانی کورد
سوپاسی ئەو سوپاسالارە، ڕاجیتخلص قەت تەواو ناکا
ئیتر هەر جەژنی پیرۆز بێ، هەموو هۆزی جوانی کورد