قائیممەقامی کۆیە، گەنجێکی شەهسوارە
پەسنی شامیل یەعقوبی جێنشینی کۆیە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
203 مشاهده
قائیممەقامی کۆیە، گەنجێکی شەهسوارە
ساحێبقڕانی دەوران، مەردێکی پایەدارە
«یەعقوبی»یە نەژادی، کە «شامیل بێگ»ە ناوی
سەرداری عێل و هۆزی کوردی وەتەن بەهارە
ژیانە خاکی پڕ کرد، حەسانەوە عەشیرەت
کۆمەڵ هەموو لەبارە، دوژمن هەموو هەژارە
وا کارەبای عەدالەت هەڵبوو لە موڵک و میللەت
گورگە و شوانی بەرخە، گوڵە و ئەنیسی خارە
وا کیمیایی لوتفی، ڕووی نیشتمانی پۆشی
دڵێک و سەت هەزارە، گوڵێک و سەت هوزارە
ڕوویی مەقامی بەرزی، ڕووناکە وەک ڕوخی خۆر
ئەحکامی بێ گرێ و گۆڵ، میزانی زوڵفی یارە
بە تەرزی ڕێکوپێکی، ئەم شۆخە چونکە هەستا
هەموو بەهەشتە هەرچی لادێ و دەشت و شارە
ئەستێرەکەی درەوشا، بە تاجی سەعدی زێڕین
مناڵ و پیر و بوڕنا، هەموو قەدی چنارە
ڕاجیتخلص بە خۆت و کۆمەڵ، بخوازە سا دەوامی
ئەوی سوپاسی ناکا، زانراوە نابەکارە