ئەو سەروەرە سەرپشکە، لە کۆمەڵ کە عەواڵە
پەسنی شامیل یەعقوبی جێنشینی کۆیە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
180 مشاهده
ئەو سەروەرە سەرپشکە، لە کۆمەڵ کە عەواڵە
«یەعقوبی»یە، «شامیل بەگ»ە، شاهێ بە کەماڵە
دەستووری بە سەربەستیی و بەخشینە بە عالەم
زانا و خیرەدمەندە، خودا شاهیدی حاڵە
تێکۆشەری بەرزی وەتەن و، پەروەرشی کورد
زنجیرەیی کرداری، هەموو نەقش و جەماڵە
دیوانی پڕە، شاهـ و گەدا دێنە سوپاسی
لەم دەورە نەزانیش، هەموو زانستی لەپاڵە
لَمّا اْختَرَعَ الوَحْدَةَ والاُلْفَةَ في القَومعربی
قَدْ إِمْتَڵأَت عرصَةُ دُنيا بِعَدالَةعربی
والله، لقَد ضاءَ بِمَجْدٍ و سَعادَةعربی
لَمّا عَزَلَ الخائِنَ و الصِدقَ أمالَةعربی
ڕاجیتخلص! نەتەوێ باسی سوپاسی کە بنووسی
قوربانی بکە هەرچی گیان و سەر و ماڵە