دڵ، نرخی لەسەر خاڵی سیای دڵبەرە ئەمشەو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  188 مشاهده
دڵ، نرخی لەسەر خاڵی سیای دڵبەرە ئەمشەو
سەر، باجی لەسەر خاکی دەری گوڵبەرە ئەمشەو
مەعلوومە لە مەیخانە، هەموو قەنتەرە ئەمشەو
واڵایە بەلای حەزرەتی ئەم مەنزەرە ئەمشەو
گرتوویە دڵم جیلوەیی خورشیدی ئینارەت
پێویستە لەسەر نەجمەیی دیوانی بەشارەت
یارم، کە لەسەر تەختەیی هەیوانی سەدارەت
خاوەن حەشەمی ئاسەف و ئەسکەندەرە ئەمشەو
هات و، بە سەفا سۆزەگەریی کردە بەهانە
دانیشت و وتی: وەختی جەفا هاتە نیشانە
ئەم سەیر و سلووکەت چییە ئێستا لە میانە؟
وا عالەمی ئەم دەورە، لە دەم ئەژدەرە ئەمشەو
نوورینە، بلوورینە، ڕوخ و گەردن و سینەی
ڕەنگینە لەناو دائیرەیی لەنجە وو عیشوەی
بیبینە لە ڕووی حوسنەوە، بشکێنە مەی و نەی
سەروێکە، تەڵای موشک و گوڵا و عەنبەرە ئەمشەو
خەندە و نەزەری، دڵ دەڕفێنێ بە موهیممات
دەعیە و گوزەری، ڕوح دەپسێنێ لە مولاقات
بەستوویە بەدەم کاکۆڵی موشکینی، حەشامات
ئەی وای لەمنێ، زەلزەلەیی مەحشەرە ئەمشەو
پابەندی هەوای گوڵشەنی ڕەنگینی عێراقم
سەوداسەری گێسوویی سەبەبکاری میحاقم
بیستوومە کە لەو دڵبەرە نێزیکە فیراقم
ڕوح دوکەڵە، دڵ غالییە، تەن مەجمەرە ئەمشەو
جارێ لە هەوا بەندم و، جارێ لە زەمینا
یاریش بە غەزەب حازرە، هەردەم لە کەمینا
عارەق دەڕژێنم لە هەموو چاوی برینا
بازاڕی تەواوم هەیە ڕاجیتخلص وەرە ئەمشەو