عەجەب هاتۆتە بەرچاو، شارەکەی کۆ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  244 مشاهده
عەجەب هاتۆتە بەرچاو، شارەکەی کۆ
نواندی سەوز و سوور، گوڵزارەکەی کۆ
خەفەت جێگەی نەما، دڵ بەهرەوەر بوو
کە دانیشتم لەسەر ڕووبارەکەی کۆ
کە ڕێگە و بان و سارا، تون بەتون چوون
کەیف خۆشم، لەگەڵ ئازارەکەی کۆ
سەرایی مردنیشم و، ژینەوەیشم
قوڕ و کۆڵان و مێرخوزارەکەی کۆ
ئیتر تا ڕۆژی مەحشەر بەردەبازم
سەبارەت چاوەکەی دڵدارەکەی کۆ
تەنم بێ هێزە، گیانیشی ستاندووم
سەر و زوڵفی، بە فەندی، یارەکەی کۆ
دەکەم گەردووش، لەناو باغ و مەزاران
کە ماڵی هەقمە، نێرگسجاڕەکەی کۆ
بە تاجی «خوسرەوشخص»ی نادەم، وە یا «کەی»
سەری یەک موو، لە باغ و دارەکەی کۆ
وەرە ڕاجیتخلص، بە نەشئە و پێکەنینتنسخ‌های دیگر: وەرە ڕاجی بگریێ، هەم تەرەب کە
بە یادی نێرگسی خەممارەکەی کۆنسخ‌های دیگر: لە مەیخانەی دەر و دیوارەکەی کۆ