ئەی سەروی بڵند قەدد و لەتافەت لەبی دڵجۆ
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
143 مشاهده
ئەی سەروی بڵند قەدد و لەتافەت لەبی دڵجۆ
پاداشی گوناهی منە، گرتوویەتی ئەستۆ
تووبا، چ دەبێ لەو قەد و باڵایە بترسێ؟
یا سەروی ڕەوان چی لە قەدە، بیخەرە سەر گۆ!
ئیمڕۆکە تەجللایی دوو چاوە، لە دوو عالەم
ئیمشۆکە پڕی مەیکەدەیە، جونبوشی شەوبۆ
بێ مەرحەمەتی بەسییەتی، مردم لە فیراقا
سا هەستە لەڕووی لوتفەوە، ماچێ دە لەسەرخۆ
بێ لەعلی لەبت، مەیلی بەهەشتم نییە قوربان
بۆ سووتنی دڵ، جگ لە ڕوخت بۆچمە پشکۆ؟
تا شاهید و ساقی، لە دزەی جامی دڵانن
هەر جۆرە زڕەی گیانە، لەژێر پاوەنەیی تۆ
تا عیشقزەدەی پەنجەیی شاهێنی دوو چاوە
بێباکی شەپۆلی غەمە، ڕاجیتخلص و دڵی شەتحۆ