ئەی خودا، بۆچی نەچوومە بنەبانی گوڵەبۆ؟

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  131 مشاهده
ئەی خودا، بۆچی نەچوومە بنەبانی گوڵەبۆ؟نسخ‌های دیگر: ئەی خودا، بۆچی نەچوومە بنەبانی دڵەڕۆ؟
بەشکە سا بێمەوە سەر دەور و قومار و پەلوپۆ
هەر کەسێ دەردی لە مل بەستووە، زنجیری خەفەت
پێی بڵێ: خاڵە! لە ئەم چاوەیە دانیشە بخۆ
ترش و تاڵە بەدەن و، شێوەیی شیرینی ئەوێنسخ‌های دیگر: بەدەنی تاڵ و ترش، شێوەیی شیرینی ئەوێ
ئەی دوو لەب وشک و ڕەقا، هەستە زمانت کەڕەفۆ
کێیە گەر دەبدەبەیی دەرد و بەڵا نەیگێڕێ؟
گەر پیاوی لەسەر ئەم چەرخە ئەتۆ ماوی، ئەتۆ
مەشقی خاڵ و خەتی ئەو دڵبەرە، ئیمڕۆ چ دەکا؟
بادەیێکم کە بە دەس ناکەوێ، چیمە لە سەبۆ؟
من زەمانێکە لەگەڵ ئەو گوڵە بێباکە ئەڵێم
ماچێکم لێ نەستاند، سا بە سویێند و بە درۆنسخ‌های دیگر: بۆسەیێ لێم نەستاند، سا بە سویێند و بە درۆ
هەر نەپشکوتووە هێشتاکە گوڵووکی دڵەکەم
هەوەسم بەر ڕەشەبای پایزی داوە، بە خەڕۆ
شێخ، ئەگەر هات و وەکوو زاهیدی ڕیش لۆکە وتی:
لادە لەم ڕێگە، بڵێ: هەستە ئەتۆ چیتە تڕۆ؟
ڕاجیاتخلص! هەر مەسەلە حیکمەت و شانێکی هەیە
جاهیلی ئەحمەق و کەر، بەسییە ئیتر خەرمەنی جۆ!نسخ‌های دیگر: ڕاستە گەر جاهیلەکان، چوونەتە سەر خەرمەنی جۆ