عەجەب هاتۆتە بەرچاو، شارەکەی کۆ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
242 بینین
عەجەب هاتۆتە بەرچاو، شارەکەی کۆ
نواندی سەوز و سوور، گوڵزارەکەی کۆ
خەفەت جێگەی نەما، دڵ بەهرەوەر بوو
کە دانیشتم لەسەر ڕووبارەکەی کۆ
کە ڕێگە و بان و سارا، تون بەتون چوون
کەیف خۆشم، لەگەڵ ئازارەکەی کۆ
سەرایی مردنیشم و، ژینەوەیشم
قوڕ و کۆڵان و مێرخوزارەکەی کۆ
ئیتر تا ڕۆژی مەحشەر بەردەبازم
سەبارەت چاوەکەی دڵدارەکەی کۆ
تەنم بێ هێزە، گیانیشی ستاندووم
سەر و زوڵفی، بە فەندی، یارەکەی کۆ
دەکەم گەردووش، لەناو باغ و مەزاران
کە ماڵی هەقمە، نێرگسجاڕەکەی کۆ
بە تاجی «خوسرەوکەس»ی نادەم، وە یا «کەی»
سەری یەک موو، لە باغ و دارەکەی کۆ
وەرە ڕاجیناسناوی ئەدەبی، بە نەشئە و پێکەنینتنوسخەکانی تر: وەرە ڕاجی بگریێ، هەم تەرەب کە
بە یادی نێرگسی خەممارەکەی کۆنوسخەکانی تر: لە مەیخانەی دەر و دیوارەکەی کۆ