ئەی ئەسەف، بازاڕی من سەد ساڵە هەر نەیبوو برەو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  230 مشاهده
ئەی ئەسەف، بازاڕی من سەد ساڵە هەر نەیبوو برەو
تاقە ماچێکم نەبوو قازانجی ئاهی نیوەشەو
چونکە یاری دڵڕوبا، بۆ من و ڕەقیب مەیلی نییە
من ئەوا بووم غەرقی ئاهـ و ناڵە و، ئەو بوو جدەو
هەی بە قوربانی مەم و سینەی بلوورت بم، کەوا
کاژی سیمینی تەڕە، وا نازک و نەرم و پتەو
من بە بێداری ئەگێڕم خوێنی نابی جەرگی خۆم
تۆ ئەکێشی نێرگسی جادوو، کە چاوت کەوتە خەو
چۆن سەبا دەسگیری مەقسوودی نییە، بەو پەرچەمە؟
لەو نمایی تەلعەتە، نەختێ کە بۆی شل کا جڵەو
شێخ، ئەگەر هەقناسە بۆ ڕێی عیففەت و حەققولیەقین
بۆچی وا بێباکی سۆفی ملهوڕ و مەست و قەڵەو؟
خاک و خۆڵە خەرمەنی ڕاجیتخلص، لە وەسڵی دڵبەرا
دانەیێکی تێ نییە، گەر بێت و بیبێژن بە کەو