ئەی ئەسەف، بازاڕی من سەد ساڵە هەر نەیبوو برەو

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  229 بینین
ئەی ئەسەف، بازاڕی من سەد ساڵە هەر نەیبوو برەو
تاقە ماچێکم نەبوو قازانجی ئاهی نیوەشەو
چونکە یاری دڵڕوبا، بۆ من و ڕەقیب مەیلی نییە
من ئەوا بووم غەرقی ئاهـ و ناڵە و، ئەو بوو جدەو
هەی بە قوربانی مەم و سینەی بلوورت بم، کەوا
کاژی سیمینی تەڕە، وا نازک و نەرم و پتەو
من بە بێداری ئەگێڕم خوێنی نابی جەرگی خۆم
تۆ ئەکێشی نێرگسی جادوو، کە چاوت کەوتە خەو
چۆن سەبا دەسگیری مەقسوودی نییە، بەو پەرچەمە؟
لەو نمایی تەلعەتە، نەختێ کە بۆی شل کا جڵەو
شێخ، ئەگەر هەقناسە بۆ ڕێی عیففەت و حەققولیەقین
بۆچی وا بێباکی سۆفی ملهوڕ و مەست و قەڵەو؟
خاک و خۆڵە خەرمەنی ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لە وەسڵی دڵبەرا
دانەیێکی تێ نییە، گەر بێت و بیبێژن بە کەو