جێگیرە لە باوەش، خەفەتی دڵبەری جادوو

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  143 بینین
جێگیرە لە باوەش، خەفەتی دڵبەری جادوو
ڕامم نییە، ڕاکردەیە، هەروەک ڕەمی ئاهوو
وەختێ بە خەیاڵاتەوە، سینەم پڕی ژارە
وەختێکی لە دوو لێوی، لەسەر لێومە کاهوو
دیدەم پڕی لالە و سەمەن و خونچە و باغە
پنجی گوڵە جۆرییشە، بەناو کونجی دڵا چوو
چی دیکە مەڕەنجێنە منی بێکەس و ڕیسوا
پنجیکە دڵم، بەو مەیی سەر پەنجە و بازوو
سەر، بێت و بە قوربانی تکە و شەونمی کوڵمەت
گیانم بە فیدای نێرگسی دوو چاوی خەواڵوو
نەوتوولی قەدی، کاتێ بە سەد لەنجە ئەڕسکێ
ئەشکێتەوە باڵام و، ئەترازێت پەراسوو
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! سەر و ماڵ و، دڵ و دین و، ئەدەب و ژین
هەر قیمەتی ماچێکە، بە کێش و بە تەرازوو