ئەو دوژمنە سەگبابە، لە یارا بە نەزەر چوو
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
135 مشاهده
ئەو دوژمنە سەگبابە، لە یارا بە نەزەر چوو
ئەو سەرکەشە مەحبووبە، لە دوژمن بە سەمەر چوو
سەیری کە لەسەر سککەیی ڕووی، توڕڕەیی زوڵفی
بۆ دەستی منی خەستە، لە لێوم بە هەدەر چوو
مەیلی کەمەرم چونکە لە دڵ پڕ جەوەلانە
هەر موویی نیکاتم لە عەجەبدا، بە کەمەر چوو
سەرکێشە لە ئەم دائیرە، بۆ مەرکەزی ئیحسان
یارێ، کە بەلای عاشقی مسکین بە سەفەر چوو
وەک شوعلەیی ڕەخشەندە، لە سیلابی ڕیفاقەت
دڵ هاتە نەزەر وەسڵت و نەیزانی لەسەر چوو
ئیمڕۆ، کە زەدەی نەشتەری جەللادی برۆتم
خوێنم بە حەرەمخانەیی موشتاقی جگەر چوو
لەم حوجرە کەوا کەوتووی ڕاجیتخلص بە خەیاڵات
تووتی دڵەکەت وایە، لەبەر مەیلی شەکەر چوو