عەزیزم، وەختی گوڵ هات و بەسەرچوو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  166 مشاهده
عەزیزم، وەختی گوڵ هات و بەسەرچوو
مناڵی وەسڵ ناکام بوو، لەبەرچوو
سەبا نەیخستە دەستی بەندی شادیی
بە لایا، بۆیە گیانی پڕ خەتەر چوو
ئەوی هات و، چرای تەعزیمی دیتی
بە تاریکی زەلالەت، بۆ سەقەر چوو
بڵێ بەو چاوە سا پەیمانە پڕکا
ئیتر خێرابە، وا گیانم هەدەر چوو
کە خۆی هاوێتە سەر کوڵمەت، دڵی من
لە شەرمی، بۆ تەمای سەرفی نەزەر چوو
بە ئەو ماچەی کە کردم دوور بە دووری
بە خۆشی، بۆ هەموو مەستان خەبەر چوو
کە کەوتە چینی ئەگریجەت، ترازا
دڵی من، ئەی عەجەب، چۆن بێ مەفەر چوو؟
نیگاری دڵڕەقم، چی لێ نەپرسی
دڵم گەرچی بە خوێناوی جگەر چوو
بڕۆ ڕاجیتخلص، لە عیشقا دامەمێنە
لەسەر مەولا، ئەگەر هات و، ئەگەر چوو