خوایە بۆمان بنێری، ئاوی لە قوڕ نەنیشتوو
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
206 مشاهده
خوایە بۆمان بنێری، ئاوی لە قوڕ نەنیشتوو
یا گەنجی پێگەیشتوو، یا پیری تێگەیشتوو
ئەم کۆمەڵە هەژارە، چەندیشە ئینتیزارە
بە چاوی خۆی ببینێ، بەردی بە بیر قەڵشتوو
هیوام لەم قەومە گشتی، دوورە، چونکە سەد پشتی
کەسێکی سەربەست نییە، دیلی و ستەم نەچێشتوو
کۆمەڵ بە تێکەڵاوی، لە کامی جێ دەمێنێ
لە سارد و گەرمی ڕۆژان، قەسریوە یا برشتوو
خەڵکی، لە ڕوو چ بەرزە؟ مشووری خۆی دەگێڕێ
ئێمەش هەموو خەواڵووین، بە ئابڕوویی ڕشتوو
نێزیکە مەرگی کۆمەڵ، بەبێ دەرمان و دوختۆر
هەی کاکە تازە ناژی، بە شێخ و سیحر و نوشتوو
هەتیوی بێ برا و باب، قەت نیشتمانی نابێ
حەزی لە مێردە دایکی، نایکا لە دوو شوو پشتوو
تەبیاتی هەر لە ژینە، بێ ڕەئی و داب و دەستوور
بیری جەماتی ناکا، هەتا نەچێ لە خشتوو
چەند خۆشە ڕۆژی ڕووناک، ڕاجیتخلص بڵێ «دلاوەر»
بڕوانە نیشتمان پڕ، لە قوربانی و لە کوشتوو