دڵا! نایێتەوە یادت کە یارت میهرەبانی بوو؟
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
183 مشاهده
دڵا! نایێتەوە یادت کە یارت میهرەبانی بوو؟
لەلایێ بەزمی شاهانە، لەلایێ عەیشی جانی بوو؟
بە زوڵفی ساقییان قوببەی شوعاعی ڕوویی جانانە
بە تاری موتریبان دەستی بە خوێن ئاڵ و دەمانی بوو
لەلایێ پەردەداری بوو، لەلایێ بووکی زیباپۆش
لەلایێ تاوسی سەرخۆش، لەلایێ جان فشانی بوو
پیاڵە پڕ لە ئارەقدا، بە نازی دڵبەران دەکشا
بە چاوی گوڵبەران دەخورا، نەعیمی ئاسمانی بوو
نەزیفەی جاویدانی بوو، حەسیبەی ئیمتینانی بوو
زەهییەی زیندەگانی بوو، بەدیعەی لامەکانی بوونسخهای دیگر: سەفایی زیندەگانی بوو، بەدیعەی لامەکانی بوو
لە ناز و نیعمەتا جانی ڕەمیدەی بێکەس و زارم
لە پایەی کەمترین ژووری عەزیزی میسری سانی بوو
عەجەب زەوقی لە باوەشدا، دڵ و دڵبەر کە بەسراوننسخهای دیگر: عەجەب زەوقی لە ئاغووشا، دڵ و دڵبەر موقەییەد بوون
لە عالەم هەلهەلەی وەسڵ و، لە ڕاجیتخلص هەمزوبانی بوو