دڵ لەبەر چین و خەتی سەر کوڵمە، ئاگرخوارە بوو
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
187 مشاهده
دڵ لەبەر چین و خەتی سەر کوڵمە، ئاگرخوارە بوو
ڕووت و قووتیی، هەروەکوو مزراحی ڕەستۆن کارە بوو
کەوتە ناو چەرخی بە تاوی ڕوومەتی تابانی یار
بۆیە ڕەندئاسا، لە قاپی عالەما ئاوارە بوو
سیپە کووڕی قاشی ئەبرۆی، بەو گوڵەی خاڵ و خەتی
وا لە جەرگمدا، عەزیزم، پەرت و پارەپارە بوو
دوو پەڕە ئەو مەسحەفی کوڵمەی نیگارم، سەربەسەر
بۆچی دڵ لەو دوو پەڕە، وا چل پەڕ و سی پارە بوو؟
سینە پڕ دەردم لەبەر جەور و جەفای خاتوونەکان
بۆیە ڕووحی بێکەسیشم، تووشی ئەو ئازارە بوو
ئێستە پێم ناکرێ، هەناسەم، هاتوچۆکەی ساف بکەم
ئەو دەمەش وا دێتە بیرم، ڕوح لە دارەدارە بوو
ڕاجیاتخلص گەنجی خەمی تۆ، بەش دەکا تا ئاسمان
بەش دەکا، گەر عالەمی دونیا هەموو دووبارە بوو