وەختێ لە لەبی یارەوە، مەیلی شەکەرم بوو
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
205 مشاهده
وەختێ لە لەبی یارەوە، مەیلی شەکەرم بوو
نەمزانی لە هەر شەش جیهەتا، هەش بە سەرم بوو
هەرچەندە کە ویستم لە تەمی عیشق خەلاسیی
جارێ لە دڵا ئافەت و، جارێ خەتەرم بوو
دانیشتووە مەحبووبە، لەناو سینەیی مندا
زانی کە بە ئەم قەسرە، لە دوژمن زەفەرم بوو
ئیمڕۆکە نەچووم بیکەمە سەد جێژنەیی قوربان
لەم بەندی جگەر، حیکمەتی سەرفی نەزەرم بوو
هەر وەک هەدەفی جەبرییە بۆ تیری بەڵا، دڵ
لایێ لە ڕوخا ئافەت و، لایێ شەرەرم بوو
تا زەوقی بەهەشتم هەبوو لەم مەیکەدە، یاران
نەقدی تەرەب و شەوکەت و فەزڵ و هونەرم بوو
ناوی هەبوو ئەو دڵبەرە شیرینە، بەبێ شوێن
وەک من کە نەبوو ناوم و شوێن و، حەزەرم بوو
نیوەی شەوی دوێنێ، شەوی مامم «حەمە قادر»
سۆزی لە هەموو ڕیشە و بەندی جگەرم بوو
ڕاجیتخلص مەکە گریان و لە خۆدانی ئەسیریم
هێشتاکە نەبووم، ئەم خەتە نووسراوی سەرم بوو