دڵ وەک دومەڵان پڕ لە خەفەت، هەڵزەپەتا بوو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  174 مشاهده
دڵ وەک دومەڵان پڕ لە خەفەت، هەڵزەپەتا بوو
بایەک لە سەراپەردەیی جانانە پەیا بوو
چاوی دڵ و ڕۆژی ڕوخی ئەو، پێکەوە ئەنگوت
ئەنگووتن و پشکووتن و سووتن، لە پەنا بوو
هەرچی بە خەبەر هات و، ئەوی مابوو لە خەودا
هەر هێندە ئەزانێ، بە تەبەق نووری لەلا بوو
ئەو ساتە کە دیم کوڵمی، وەکوو تافی ئەلەتریک
دینار و درەم گشتی، لەلام پەلکە گەڵا بوو
چاوم، کە بە چەند ئایەتی کوردانە ئەنووسا
سەد شوکری خوا، ڕوو بە هەڵێنانی ڕەوا بوو
ڕەسمی خەت و خاڵی لەبەکەی، لەم دڵی پڕ شۆر
هەر ئێکە، بە پەڕگاری برۆی مەرکەزی نابوو
ڕاجیتخلص، کە دڵی پڕ خەم و فیکریشی بەدیعە
ڕادێ کە کەسێ پەروەرشی جەور و جەفا بوو