دڵم سووتا بە جارێ، چلچرای سەر کوڵمەکەی هەڵ بوو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  206 مشاهده
دڵم سووتا بە جارێ، چلچرای سەر کوڵمەکەی هەڵ بوو
بە دەم شاماری ئەگریجەی، شل و کول، نێرگسی جادوو
چ خوسرەو کەوتە خانەی عیشقەوە؟ شیرین دڵی هێنا
چ فەرهادی قەوی پەیکەر، قوڵینگی کەوتە سەر دەرچوو
ئەڵێم: ئەی نەونەمامی تازە چانراوی خەرامانم
بدە ماچێ، ئەڵێ: کافر بڕۆ لێرە مەوەستە توو
بەدەم سروەی سەبا، گوڵشەن بە سێسەد ئەنجومەن خەمڵی
دەسا ئەی بولبولی دڵ، تۆش بیابانی وەکو کووکوو
سەراپا هەڵقەیی زوڵفی لە مل هاڵان دو، دڵمی گرت
وتی: ئەم جۆرە ڕەفتارە نموونەی کارە، سا فەرموو
لە ژێر ئەم سایەبانەی پەرچەمە، وا ڕۆژی نیوڕۆیە
فیدای ڕۆژ و شەوی تۆ بم، سیاخاڵەی کەوان ئەبروو
ئەوا پیشا لە ئاگرخانەیی عیشقا، دڵی پشکۆتخلص
بە جامێ بێرە هانای، ساقیا! یا تارەکەی گێسوو