بڕوانە دەفەی سینەی، سینی و قەدەحی خەمڵاو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  152 مشاهده
بڕوانە دەفەی سینەی، سینی و قەدەحی خەمڵاو
جا ئەو قەدە شیرینەی، کورت و خڕ و تێک سڕماو
پووز و بەلەکی زیوین، دەست و مەچەکی ڕەنگین
بەستە و لەچەکی نەخشین، باغی مەم و دەم پاراو
چاوی بە مە هەڵنایە، هەر جەنگی لەگەڵدایە
دڵ بشکوژی هەڵنایە، لەو چەنبەری ئاڵۆزاو
کوڵمەی جگەری ڕۆژە، ڕووناک و گەل ئامۆژە
بەم خاڵە و پشکۆژە، بەم لێوە و قەندی خاو
ئەو پەرچەمە خارا بێ، پەردەی قەد و باڵا بێ
دڵ ڕەنگە کە خارا بێ، هەمبانەیی هەڵکوتراو
ئەو لامل و لاجانگە، بۆ گوارە کە بەربانگە
ڕۆژووگری شەش مانگە، گیانی منە لێقەوماو
ئەو ئەبرووە کەچبازە، سەربازە لەسەر بازە
گرتی خەت و شیرازە، بردی سەری تێ سوڕماو
ئەو پەنجە و ئەنگوستە، بۆ دەورەیی مەی چوستە
هەردووکی ئەوا خستە، جەرگ و دڵی هەڵگوشراو
پشکۆتخلصکە گڕی دامرد، بەختیشی خەڵووزی کرد
یەکجارییە سا ڕابرد، بەسییە کە وتت سووتاو!