داشۆرینی فەرمانگەی تەموینی کۆیە

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  184 مشاهده
دائیرەی تەموینی کۆیە، هەر خەریکی دانییە
کردەوەی مالۆس و مانگا و، گوێدرێژ و گا نییە
هەر کەسێک بێت و سواریان بێ، جەنەی دەگرن هەموو
هەر کەسێ بیانگێ ئیتر، هەر قوونی وان و «ڕان»ییە
بەردەری قەسری بیتاقان، هەر وەکوو مانگا بەکەڵ
هەرچی گانی دەس کەوێ، بۆچی خەریکی نانییە؟!
گاندەر و گانکەر، بە سەربەستی دەبا بێن و بچن
چونکە لەم کاول وڵاتە، شک دەبەن پاشا نییە
گەر بڵێی تێتان دەپەستم، خۆش، دەمت شیرین دەکەن
چا؟نییە بۆ خاس و عامی خەڵک، شەکر و چا نییە!
لێم مەپرسە بۆچی هێندێ شیرن و هێندێکە تاڵ؟
قوون دڕانیان بۆ دەمێنێ، گەر بڵێن ئاوا نییە
پیاوی ئاقڵ تێ دەگا، چیتر درێژەی نادەمێ
پارەدان لەم هۆدەدا، مەعنای لە گان ئاسانییە
نایەنێ زارم کە ناوی یەک بەیەک بیهێنمە ڕوو
زەممی کەس ناکەم، ئەمەش تاپۆیە یا خاقانییە
بۆچی هێندە بێ حەیای؟ گویاتخلص سەری خۆت شۆڕ بکە
عالەمی ئیمڕۆ ڕەهەندەی بێ کەسی و تاوانییە