لە گفتوگۆیی خۆشدڵی، دەمی وەتەن گەشایەوە

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  153 مشاهده
لە گفتوگۆیی خۆشدڵی، دەمی وەتەن گەشایەوە
بەهارە موژدەهێنی هەر گوڵێکی ڕووی کرایەوە
سەبا هەناسەیی کچانە، ڕۆژ و شەو کە خول ئەدا
بزانە لەشکری خەفەت شکایەوە، کشایەوە
ئەگەر بەهەشتەکەی بەرین، لە چاوی نیشتمانەکەت
بە شێخی دین فرۆش بڵێ، ژیانە ئاشی نایەوە
---------------------------متن نامشخص من شکا
بە هەڵمەتی ڕەوشت و خوو، دەماخی دڵ حەسایەوە
کەناری جۆگەلە و شەت و، کەناری یاری دەر کەنار
خەت و تەمەن ئەکێشن و، شعوورە داڕژایەوە
کچانی میوە نیوەڕەس، لە باوەشی تکا، تەکان
تەکان ئەدەن بە نیشتمان و ژینی لێ تکایەوە
لە دەست و زاری دڵبەران، بریقەدار ئەبن هەوار
قەڵا و قۆنگرەی هەوەس، بناغەی داکوتایەوە
لە ژینی بێ بەرات و بەر مەپرسە قەت، خوا نەکا
کە کشتوکاڵی ئارەزووت، بە میزی خەڵک زایەوە
هەوێنی مێشک و خوێنمە، هەوای وڵاتی نازدار
ترێ و هەنار و میوەجات، بە ڕوویی گەش ڕشایەوە
برا وو باب و کوڕ، هەموو، ڕەها ئەبن لە بەند و پەت
کە خوێنی جەرگ و چاو، لە دڵ، بە قوڵپ هەڵقوڵایەوە
کە تۆ هێلانەبەستی خۆت، بە دەستی خۆت بکەی خەراپ
بزانە سونبول و گوڵی وەرامەکەت وەرایەوە
وەتەن کچێکی تازە بوو، لە باوەشێکی پیرەزاڵ
وەکو ستارەیی سەعد، بە ناز ڕاکشایەوە
ڕاوەیی ڕوویی شیرنی، لە چاوی نەستەڕەن ئەکا
گەوهەری تاجی دیمەنی، بە نازکی توایەوە
هێزی برایەتی بزووت، فیتنەگەری بڕایەوە
وەتەن هەتاوی لێهەڵات، ئاگری شەڕ کوژایەوە
گۆڕیمەوە ڕاجیتخلصی هەژار، ئێستە بە ژیکۆتخلص ناودار
بێژە کە هۆزی کوردی من، مردبوو، وا ژیایەوە