هۆ «کا حەسەن» شەوقم بزووت، بە قاقەزی تۆ ئەم هەلە

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  141 مشاهده
هۆ «کا حەسەن» شەوقم بزووت، بە قاقەزی تۆ ئەم هەلە
سوڵتانە زاوە تۆی غەڵەت، ڕاکێشە بانگ و هەلهەلە
بوختانە تووشی تۆ بووە، بێبەش بە گژ مەلا چووە
وا خانەمی پڕ کردووە، لە لۆدەکا و مەزبەلە
دەستت لە گیرفان بێنە دەر، تامی نەما سەبر و سەفەر
کوڕی سوڵتانە بوو بە کەر، لە پێشی دانێ خەرتەلە
سەرا و نافەکی دڕی، سەری هات و لە بەر پڕی
جاشک بە بێچووە سەگ وەڕی، لە چۆکی داکی کەن جەلە
«حەسەن، حەسەن» هەسان مەسوو، جاسووسە لێت کچ و خەسوو
پێچ و پەنا و لاپەسوو، هەرچی گەیشتیێ هەر حەلە
نایێتەدەر کچی قەرەج، بۆی بانگ ئەدەم، «فَرْجٌ فَرَج»عربی
میتکەی لە ڕێی ببێ بە حەج، ئیحرام ببەستێ بەچکەلە
بەزم و هەرا و هەلهەلە، بە ساز و باز و سەوزەڵە
بە چووزەکی و بە زەلزەلە، بە چەنگ و تار و تووزەلە
بڵێنە سەر مامانەکەی، وریا بێ جاشکدانەکەی
نەدڕێ لەگەڵ نقدانەکەی، پێیدا پەڵووڵە، زوو لەلە
خانم دەزێ فیدای ئەوە، بە دەشت و هەرد و وەردەوە
بە هەولێر و بە پردەوە، هەتا دەگاتە بەڕتەلە
سوڵتانە، وتیان ئاوسە، هەڵاوەساوی چوار دەسە
دەژی وەک مەشکە گاوسە، لە دۆ و کەرە مەکەن پەلە
ئێستە شەوارەی ئاغەیە، بۆ دان ئەڵێی بناغەیە
لەبەر ئەو دەرد و داغەیە، سوڵتان کۆمی بە گێچەڵە!