ڕێگەیی عیشقم درێژ و، هەردوو قاچیشم شەلە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
146 مشاهده
ڕێگەیی عیشقم درێژ و، هەردوو قاچیشم شەلە
بۆ خەبەر وەرگرتنیش، ڕێ، بێ تەلیفۆن و تەلە
هێند ئەڕێژم ئەشکی پڕ سۆز و بەکوڵ، لەم چۆڵەدا
بۆتە دەریا دەورەم و نامخاتە وشکی، پێ مەلە
ناگەمە باڵای نیگار و باوەش و بۆس و کەنار
گەر بە خەونیش بێتە بەرچاوی خەیاڵم، هەر حەلە
نازەنینەی سەرکەشەی بێباکە، بێ خوێن کوشتمی
هەر بە چاو ئیشم ئەبینێ، هێندە عەییار و دەلە
کاتەکی دێ، دامەنی هەڵ کات و زیندووم کاتەوە
پێی بگەم، دەستی لە مل کەم، ئێستە هیچ ناکەم پەلە
نرخی ژین و دیمەنە، دڵداری پاشا و گەدا
بیری پاراوی دڵە، هیوای سەروکاری گەلە
وەختێ ڕاوی دابەشی، خۆی تێکەڵی سەد لەنجە کرد
چاوەکەی باز و هەڵۆیە، عاشقی بێکەس مەلە
لاکەلی زوڵفی، تراقەی خاڵی وا هات و تەقاند
ئەیکوژێ هەر کەس لە دەشت و ڕێگە و چۆم و کەلە
چاوی ڕاجیتخلص بوو بە چوار و، چاوی بیماری نەدیت
با بزانین چەرخی چەپ، هەوڵی بە کێیە ئەم هەلە؟!