ساقی! قەدەحت وەک دەمەکەت دڵکەش و تەنگە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
139 مشاهده
ساقی! قەدەحت وەک دەمەکەت دڵکەش و تەنگە
مەیلت وەکوو زوڵفی سیەهت مائیل و لەنگە
لەو کوڵمەیی پڕ نوورە، بە خاڵ و خەت و پەرچەم
ئیمڕۆ تەمەنی لوتفە، تەماشایی فەڕەنگە
تا پەنجەیی زیوینی تۆ ڕەنگینە بە خوێنم
بۆ نەخشی سەر و زوڵف، چ هیوایی بە ڕەنگە
دەردت لە دڵم، زەهری هەلا و زەخمی سینانە
عیشقت لە سەرم، شۆڕشی تیمساح و نەهەنگە
ماچی دەمەکەت، بۆ قەدەغەت کردووە ئێستا؟
خۆ ماچی دەمت وەک مەسەلەی سائیرە، دەنگە
هەر نێشی هەیە خاڵی ڕووان، بۆ منی بێزار
هەنگوینی نییە، هەر بە خەتا ناوی بە هەنگە
ناسراوی هەموو عالەمە، ئەو یاری بەڵەک چاو
وا نەرم و تەڕ و ناسک و چالاک و چەلەنگە
بەو بەندەقەیی زوڵفە و خاڵی خەتەراوی
گوێم هەردوو پڕی گوللەیی بێدەنگی تفەنگە
بۆ ڕەسمی وەفادارییە، دێ یاری گوڵەندام
خێرابە وەرە حازرە مەی، ڕاجیتخلص! درەنگە