شاعیر کە ئەهۆنن پەند، هەر ئێکە مەبەستێکە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
145 مشاهده
شاعیر کە ئەهۆنن پەند، هەر ئێکە مەبەستێکە
دونیا لە بەرابەر هەق، هەروەک لەپە دەستێکە
یاریکە بە هێزی یار، یاریدەیی کۆمەڵ دە
یا ڕاکە لە ڕووی دیدار، بڕوا بە هەرەستێکە
هەر جەوهەری ئاتۆمێک، بازاڕ و بزووتێکە
هەر کاری گەل و هۆزێک، گیرۆدە بە قەستێکە
هۆشی بەشەر و زانین، بیزانە چ هۆشێکە!
دەستی هونەر و توانین، بیناسە چ دەستێکە!
دیدە ئەوی بیبینێ، ڕامە لە پەلاماری
هەر بۆیە هەموو گیانێک، سەرمەستی ئەلەستێکە
هەر کەس بیەوێ چاوی هۆش و دڵی خۆی گەش کا
بێژە وەرە جامی ژین، پڕ بیری هەوەس تێکە
ئەو کاتە لە بیرم چوو، بیرەم بە عەرەقدا ڕشت
ئێستا کە کراس پیسم، ڕووتیم لەمە قەستێکە
هەڵنایەم و هەڵبێنم، سەد جووجەڵە غەمباری
بمرم لە کون و کۆڵیت، ماوەم چل و شەستێکە
سەرکردەیی ڕۆژی بوون، گێڕای سەری پڕ کاری
پەڕگاری نەوەستاوە، گێژیم لە چ هەستێکە؟
سەوداسەری زەردووییم، هەروەک شەکە گێژی ماڵ
هەرچی کە سەرم ببڕێ، هەر بۆ کوتە گەستێکە
هەر کەس بیەوێ بژیا، پیاوانە لە هەر خاکێک
دامێنی خوا بگرێ، چی ساغە چی خەستێکە
ئەم کۆمەڵە ئینسانە، خاوەندی دەماغی بۆش
گەرچی بەشەرە ناوی، عەینی قوڕەپەستێکە
هۆنیم کەژ و ئاوریشمی بیر و لە سەری تۆم بەست
ئەم خانووە ڕامبەستووە، هەر بەردی لە بەستێکە
هۆ کاکی گەلی کوردم، مەمرە بە مناڵی تۆ
هەر باوەت و باپیرێک، مێشکوژ لە چ ڕەستێکە؟
مێژوو نییە گوفتارم، هەر دەسک و پەرێزێکە
وێژە کە بنێژم من، سەد میوە لە ڕستێکە
ئەم دایکە نەخۆشەی خاک، ئیمڕۆکە نەزۆکێکە
ئەم کارە چرووکانەت، ژیکۆتخلص چ کەرەستێکە؟!