دونیا بە هەموو شێوە، ئەگەر شیرن و تاڵە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
274 مشاهده
دونیا بە هەموو شێوە، ئەگەر شیرن و تاڵە
چاوی لە نموونەی دەم و لێو و خەت و خاڵە
وەک من، بە ئەدەب نایەتە سەر تەونی تەماشا
کەڵکیتی موژەی نێزە و، کاکۆڵی مەتاڵە
گۆگردی نیگای، شوورەیی گیانم ئەگڕێنێ
من دێم و بە کوشتن چم و ئەو شۆخە لە ماڵە
کوردە لە سولەیمانیی و، کۆیەی بە هەوا خست
داوێکە تکای ماچی و، سەد سێلکی لە پاڵە
بەو خاڵ و خەت و گەوهەرە، سەڕڕاف و عەتارە
بەو شیرینی و مێشاوییە، قەسساب و بەقاڵە
ئەستێرە و ڕۆژیش، وەکوو ڕووی کونجرو پۆشن
بنیادەمی بێ ئاوەڵە، وەک سەوزەیی کاڵە
سایەی لە سەرم بۆتە حەساری دڵی زارم
شەوقی لە دڵم، وەک لە شەوا ڕۆستەمی زاڵە
ئەمجارە ئەگەر بێمەوە کەعبەی شەرەفی کورد
ئەو سوورە گوڵە، مامڵەتی بێ نرخ و فەساڵە
ڕاجیتخلص، بە هەوای سینگ و بەر و دۆشی مەلیحە
گۆیی دڵ و تۆپی مەمی کردۆتە گەڵاڵە