ئەچم میوانی دڵبەر بم، ئەڵێن سەردار و قۆناغە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
219 مشاهده
ئەچم میوانی دڵبەر بم، ئەڵێن سەردار و قۆناغە
کە باغی ڕوومەتی هەر دەم، لە چاوەی چاوی ما زاغە
غەزالەی خاڵەکەی کوڵمەی، چ گەنجوورێکی ڕەنگینە
پیاڵەی لێوەکەی ئاڵی، چ پەرداغێکی پەرداغە
لەبەر قاپی ئەناڵێ دڵ، لە لەب لوتفێکی بۆ ناکا
خودا! یا بیدە یا بیبە، کە ناساغێکی پڕ داغە
بە گوڵزاری ویسالی ئەو، هەموو زاغ و ڕەغەن خۆش بوون
لە بەزمی عەندەلیبی من، عەجەب ئەو باغە یاساغە!
ئەزانی بۆ تەپیوم، بۆ ڕزیوم، بۆچی سووتاوم؟
لە لای یاری جیهانگیرە، دڵم شەش ساڵە قاچاغە
چ غەددارێکە؟ هاواری، ڕەقیب خستۆتە ناو دنیا
تۆ پێی باوەڕ مەکە گیانا، قوڕمساغێکی ناساغە
لە دیوانی کەماڵتدا، ئەگەر دڵ بازە، بێ نازە
لە بازاڕی جەماڵتدا، ئەگەر سەر ساغە، ئایاغە
ڕوخت بۆ ڕووحی پڕ زیکرم، چ فیردەوسێکی فەڕ دەوسە
قەدت بۆ لەشکری فیکرم، چ بەیداغێکی بەیداغە
ئەوەی زوڵفت نواندوویە، مەگەر هەر خوێنی ڕاجیتخلص بێ
بەڵێ یەک ڕەنگی مەعنایە، نەوەک سەد ڕەنگی بۆیاغە!