ئەم دڵبەرە، چەند دڵبەرە، چەند دینبەرە، شیرین؟!

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  133 مشاهده
ئەم دڵبەرە، چەند دڵبەرە، چەند دینبەرە، شیرین؟!
ئەم نەی لەبە، چەند مەی لەبە، سەد مەرتەبە، ڕەنگین؟!
غارەتگەرە، ڕوو ئاگرە، جان هەڵگرە، هاوار!
خاوەن خووە، پڕ جادووە، خەت هیندووە، موشکین
چەند نازکە، چەند چاپکە، چەند نازە لە دەمیا؟!
ڕەنگ ئەسمەرە، قەد عەرعەرە، سیمینبەرە، گوڵ چین
تالیبکوژە، عاشقدژە، کەوسەرمژە، شاهم
خوێنڕێژە، نیهانبێژە، جینانچێژە، خودابین
هەر عوشرەتە، هەر شەوکەتە، هەر ڕەحمەتە، هەر ناز
هەر میحنەتە، هەر زیللەتە، هەر حەسرەتە، هەر کین
دڵبازە، خۆشئاوازە، سەرئەفرازە، سەفاخواز
نەو ڕەستەیە، گوڵ دەستەیە، شایستەیە، نەسرین
ناگاتە مولاقاتی لە بەدبەختییە، ڕاجیتخلص
بێزارە لە خۆی، خەستەیە، دوعا بکە: ئامین!