خنجیلە! وەرە پێکەوە با نەشئونما کەین

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  216 مشاهده
خنجیلە! وەرە پێکەوە با نەشئونما کەین
بۆ عیشقی ئەزەل، شوکری ئەبەد، زیکری خوا کەین
گەوهەر کە بە هۆنراوی ئەدا ڕەونەقی دووکان
با ڕوویی یەکیی، هەردوو، لە دیوانی وەفا کەین
ڕەحمێ بکە، من کوشتەیی یەک چاوە تەماشام
ساتێ بە هەوەس، پێکەوە با سەیر و سەفا کەین
لەم دوورییە من عاجز و، تۆ خوڕڕەم و خەندان
با تەرکی ڕەقیب و، عەمەلی زوهد و ڕیا کەین
عیشقت کە لە من باخچە و مەیدانی قومارە
چەند خۆشە ئەگەر پێکەوە لەم دەشتە هەڕا کەین
تۆش تیری مەحەببەت لە دڵی داوی، کەوا بێ
مەفرۆشە بەناز ئەم قەدە، با یەکدی دەوا کەین
ڕەحمێ بکە، چیتر بە جەفا مەمخەرە غوربەت
وا چاکە سەری عیشق بە بالیفی ڕەزا کەین
عالەم، کە هەموو غەرقە لە دەریایی مەلامەت
قوربان وەرە با دەم لە دەما، حەمد و سەنا کەین
ڕاجیتخلص! من و یارم لە فیراق و لە ویسالا
گەر ڕێک بکەوین ڕەنگە کراسان بە کەوا کەین