لە ناچاری لە چاوا ئاوە گردین
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
160 مشاهده
لە ناچاری لە چاوا ئاوە گردین
لە ژێر پێی عالەما مردین و پردین
کە دڵبەر هاتە کووچەی عیشقبازی
بە تاڵان ڕووح و ماڵ و دینی بردین
چ هاوارێکە وا کەوتۆتە سینەم؟
لەگەڵ بەختی ڕەشا، بێ دەستوبردین
بە دەم چەوگانی دوو زوڵفی سیاهی
لە مەیدانی مەشەققەت، گوایە گەردین
لە بیرت چوو نیگارا وەختی تیفلی
کە سەیر و ڕاوو ڕووتت پێ ئەکردین؟!
ئەتۆ مەهـ بووی و ئێمە هالە دائیم
کەچی ئیمڕۆ لە دەورا، وێڵی هەردین
مەڵێ ڕاجیتخلص، گەلێ زار و نەزارین
ئەگەرچی پڕ عەبەس، لەم ڕێگە مردین