لەعل و گوهەر و لالە، بە خەندەی تۆ لە باون

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  186 مشاهده
لەعل و گوهەر و لالە، بە خەندەی تۆ لە باون
کورد و عەرەب و شیعە، لە زوڵفی تۆ بە داون
تا جامی دەمت دەم بەدەمە، ئەی دەمی عیسا
ئەم کۆمەڵەیی عیشقە هەموو زیندە کراون
گەر حاکمی دوو چاوی سیاهت، سەری کێشا
وا دیارە دڵ و عەقڵ و سەر و سەبر شکاون
زوڵف و خەت و خاڵ و، کەمەر و گەردن و باڵا
هەر شەش لە عەزابی منی دڵ خەستە بەتاون
یەک عیشوە لە مەیدانی تەمەن بگرە، بە هیوا
موفتی و عەسەس و عاشق و پاشا، لە بەراون
ڕازانەوەیی مەملەکەتی زوڵف و ڕوخی تۆ
ئەم ڕۆژ و شەوە، چونکە سەر و سیڕڕی لەناون
ئەی شانەزەنی پەرچەمی چین چین، وەرە سەیران
پەروانە و دڵ، بولبول و ڕاجیتخلص کە کوژاون