بە چەرخی عیشوە، نازکان، زەمانە عەنبەرین ئەکەن
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
168 مشاهده
بە چەرخی عیشوە، نازکان، زەمانە عەنبەرین ئەکەن
بە پێچ و توڕڕە، دڵبەران، جینن و بەشەر لە دین ئەکەن
لە کوچەگاهی دڵبەریی، بە ناوی شاهیدیی کە دێن
لە ڕوویی قەتڵ و عامەوە، عالەمی دڵ ئەمین ئەکەن
بە دەنگ و ڕەنگی هاموشۆ، سەرایی چەشمەساری مەی
بە سەد فسوون و ساحیری، لە سایەبانی چین ئەکەن
دەمێ بە کام و شەرمەوە، تەڵەب ئەکەن نوقودی جان
دەمێ بە لێوی گەرمەوە، غەزەب پڕی جەبین ئەکەن
نومایی گوڵ دەدەن دەمێ، لە ڕوومەتانی ئافتاو
کە قومریانی تۆقەچی، لە تۆقی یاسەمین ئەکەن
لە میوەجاتی خاڵ و خەت، دەدەن بەراتی نیوەشەو
خەڵاتی بێ دڵانی غەم، لە باغی نازەنین ئەکەن
بخوری مەجمەری ڕوخە، بوخاری زوڵفی هەڵ ئەدا
ڕقومی ڕەنگ و بۆیی مەی، لە جامی ئاگرین ئەکەن
چ تاقمێکە دەم بە دەم، بە ناز و نازکی ئەچن؟
جگەربڕاوی عیشقیان، لە شاری ئاهـ و شین ئەکەن
دڵۆپەزارە چاوی من، لە کارخانەیی فیراق
کە دڵبەرانی فیتنەچی، لە سۆزی ڕاجیتخلص کین ئەکەن!